ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزۆسیوونی ده‌وڵه‌تی توركیا، دژی بڕین و له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی شڕنا‌خ له باكووری كوردستان كۆبوونه‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پلاتفۆرمی سرووشتناسی شڕنا‌خ، ئه‌ندامانی كانوونی پارێزه‌رانی شڕنا‌خ، ئه‌نجۆمه‌نی پزیشكانی شڕنا‌خ، ئه‌مجوومه‌نی ژینگه‌پارێزانی جزیر، ئه‌نجومه‌نی یاساناسانی ئازادی له‌قی شڕنا‌خ، ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی شڕنا‌خ، شۆرای دایكانی ئاشتی و نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان، سه‌رۆكی حیزبی دیمۆكراسی و گه‌شه‌پێدان، سه‌رۆكی حیزبی كۆماری گه‌ل، و سه‌رۆكی حیزبی داهاتوو به كۆبووۆنه‌وه له‌به‌رده‌م كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری له شڕنا‌خ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌تی له‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵ و سرووشتی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته بوون.