ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دژبه سێ ئه‌ندامی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” بوون.
به پێی بانگهێشتی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه و كرماشان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سناریۆسازییه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعات دژبه مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و نادیاری چاره‌نووسیان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی مۆعه‌لمیانی زیندانی بوون.