كرێكارانی شاره‌داری شیراز ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانی دیكه‌یان له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری شیراز له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ند داواكاریه‌كی دیكه بوون. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه ئه‌و كرێكارانه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ژیانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام داواكاریه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌دارییه به ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه. كرێكارانی ناڕازی له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌دارییه به وتنه‌وه‌ی درووشمی ” بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و ژیانێكی شایسته مافی ئێمه‌یه” بۆ جارێكی تر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری ژیانی خۆیان ده‌ربڕی.