ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شێركه‌تی پترۆشیمی ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌بوونی جیاوازی له نێوانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌شی شێركه‌تیی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رانبه‌ر ده‌رگای ئه‌و پترۆشیمیه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێ ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و پترۆشیمیه ڕایانگه‌یاندووه له حاڵێكدا ئاستی هه‌ره به‌رزی حه‌قده‌ستی كارمه‌ندانی فه‌رمی ئه‌و شێركه‌ته ٤٧ میلیۆن تمه‌نه بڵام بۆ كرێكارانی شێركه‌تیی ١٠ میلیۆن تمه‌ن له مانگێكدا دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك سته‌مێكی گه‌وره له كرێكارانی شێركه‌تی ئه‌و پترۆشیمیه ده‌زانن و خوازیاری نه‌مانی ئه‌و جیاوازیه‌ن.