ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك لە كارمه‌ندانی قه‌راردادی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییه‌كانی هەرێمى کوردستان، لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه و داوایانکرد: قه‌رارداده‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی و شایسته دارییه‌كانیان پێ بدرێت.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كارمه‌ندانی قه‌رادادی، حقووق و مه‌زایاكانیان هاوتای كارمه‌ندانی فه‌رمی نییه و دوومانگ جارێک مووچه‌یان پێده‌ده‌ن. به‌شداربووان كه هه‌ر یه‌كه‌و ٧ بۆ ١١ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌و به‌شه مووچه‌یه به‌شی گوزه‌رانی ژیانمان ناكات و داوا ده‌كه‌ین داخوازییه‌كانمان به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت.