دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ری “گه‌ناوه” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مئاوی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: كۆنتۆری ئاوه‌كانیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌نده‌ری “گه‌ناوه“وه قه‌ت كراوه و ئه‌و ناوه‌نده‌ش هیچ ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكار و ماوه‌ی پچڕانی ئاو به خه‌ڵك نه‌داوه و ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كان به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی ئاوه‌وه داخراون و كرێكاره‌كانیان بێكار كردووه.