به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاری بانه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، موعه‌لمیانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، په‌رداختی حقوقی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و ئازادی “سوله‌یمان عه‌بدی” موعه‌لیمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز بوون. شایانی باسه كه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، نیوه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای به‌شێكی زۆر له فه‌رهه‌نگیانی ئێران له دوا ساته‌كانی ڕۆژی ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پار په‌رداخت كرا كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه.