ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی گه‌ڵاڵه‌ی “مێهرئافه‌رین” له‌ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی گه‌ڵاڵه‌ی “مێهرئافه‌رین” به‌هۆی به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كوبوونه‌وه وخوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.