ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمانی چند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان له شاره‌كانی بانه، كرماشان، مه‌ڵایه‌ر، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان و بۆجنۆرد دژبه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێشتا نیوه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردووی فه‌رهه‌نگیانی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌دات.