ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتێكی گه‌لان(هه.ده.په)، له‌ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكۆژییه‌كه‌ی زاخۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و حیزبه له شاری ئیستانبوول كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه بوون و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و شه‌ڕه بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌كاته قۆربانی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیاش له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان ڕابگرن، له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد دژایه‌تی ده‌كه‌ن. نوێنه‌رانی “هه.ده.په” له پاڕله‌مانی توركیا كاتێك ده‌یانویست به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وكه‌یان بخه‌ێننه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.