به‌پێی هه‌واڵی گه‌شتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، مه‌ریوان و بووشێهر سه‌ردانی ماڵی “سوله‌یمان عه‌بدی”یان كرد له‌و شاره و پشتیوانی خۆیان له ئه‌و چالاكه سنفیه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له كار و چالاكییه‌كانی “سوله‌یمان عه‌بدی” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی ئه‌و چالاكه سنفیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “سوله‌یمان عه‌بدی” ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه كرا.