ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كوردانی ئاواره‌ی شاری جندرێس له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا كوشتنی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی سه‌ر به توركیاوه شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی ئه‌رته‌شی توركیا له شاره‌كه‌یان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ئاواره‌ی عه‌فرین و جندرێس كه ئێستا له ناوچه‌ی “شه‌هبا” نیشته‌جێن دژبه كۆژرانی چوار هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له شه‌وی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له سووریه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته له عه‌فرین و جندرێس بوون. به‌شداربووان داوایان له هێزه‌كانی “قه.سه.ده” كرد یارمه‌تیان بده‌ن ناوچه داگیركراوه‌كانی ئازاد بكه‌ن.