كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عدنه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له ئاست په‌ره‌سه‌ندی خسووسی سازی ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان نه‌ماوه، خاوه‌نكار یاسای كار له‌به‌رچاو ناگرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی خۆده‌بوێرن.