كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی تیراژه‌ی چابه‌هار ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی تیراژه‌ی چابه‌هار ماوه‌ی دوو مانگ حه‌قه‌ست، جێژنانه‌ی ساڵی تازه و سه‌نه‌واتی كرێكارانی بوومی په‌رداخت نه‌كردووه و ڕۆژی دووشه‌ممه، كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.