ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “توولی پێرس” له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی كارخانه و باروودۆخی پیشه‌ییان بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می ماده‌ی سه‌رتاییه‌وه، به‌ر‌هه‌مهێنان له‌و كارخانه‌یه تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه و كرێكارانی كارخانه‌كه‌ش سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست ومه‌زایای دواخراویان هه‌یه و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیانن.