كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌دار “هۆوه‌یزه” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گلاه‌ێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری حه‌قی بیمه‌كانیانیش به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه و كێشه‌یه‌كی زۆری مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانیان بۆ سازبووه. زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له به‌شی پاككردنه‌وه و فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه وه‌رنه‌گرتووه.