ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی ڕۆژمۆزد و شۆفێرانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕۆژمۆزد و شۆفێرانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره خوازیاری پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.به وته‌ی كرێكاران، شاره‌داری پێش ساڵی تازه به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی درابوو، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژ له ساڵی تازه‌ش تێپه‌ڕیوه و هێشتا به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی سه‌ختی كرێكاران ناده‌ن.