كرێكارانی براندی ئیسپانیایی جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی “زارا“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی فرۆشتنی ئه‌و شێركه‌ته له شاری ئیستانبۆڵ كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان به گوێی خه‌ڵك بگه‌یێنن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و فرۆشگایه بكرێته‌وه به نووسین له سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی ناو ئه‌و فرۆشگایه داوایان له موشته‌رییه‌كانی ئه‌و برانده كردبوو كه پاڵپشتییان لێ بكه‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار كه‌س له موشته‌رییه‌كانی ئه‌و برانده نامه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته واژۆ كردووه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی ئه‌و كرێكارانه بوون.