ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان و كه‌هگیلوویه و بویرئه‌حمه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌پێی هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكییه‌كانی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودان و ڕایانگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان هه‌ر وه‌ك كار كردن له كه‌ش و هه‌وای ناله‌بار و ناوچه په‌راوێز خراوه‌كان ده‌بێ له بیمه‌كانیاندا ڕه‌چاو بكرێت.