كارمه‌ندانی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری ناوه‌ندی شێركه‌ته له خووزستان، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان و وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه هۆكاری كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ هه‌بوونی جیاوازی و پێشلكردنی مافه داراییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جاری دیكه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه، ژماره‌یه‌كی دیكه له كارمه‌ندانی شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی یه‌زد به‌هۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.