ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئوستانداری كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ئوستانداری كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له شاری یاسووج به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به پێی هێڵی هه‌ژاری و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.