ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كادری ده‌رمانی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئوستان به دۆخی ته‌ندرووستیان پاش به تاڵان بردنی دیواره سۆربیه‌كانی به‌شی ڕادیۆلۆژی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه به‌ڵام، هێشتا ده‌ستیان به وتنه‌وه‌ی دروشم نه‌كردبوو، هێزه ئه‌منیه‌كان به بێڕێزی و هه‌ڕه‌شه‌كردن هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.