شۆفێرانی كامیۆن له شارستانی خاش ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵان، دژبه كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، له مانگی خاكه‌لێوه‌وه، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی سووته‌مه‌نی، پشكی گازووئیلی كامیۆن و بارهه‌ڵگره‌كانی پارێزگای سیستانی و به‌لووچستانی كه‌م كردووه. پێشتریش له شاره‌كانی زابۆل و زاهدان شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌همیه‌ی گازۆئیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.