ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌راك، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌ره‌ج، كرمان، دزفوول، زه‌نجان، ساری و ده‌یان شاری دیكه له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و پاشان ڕپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له شاری ئه‌راك به وتنه‌وه‌ی دروشمی ” له‌ژێر باری سیته‌م ژیان ناكه‌ین، گیانفیدای ڕێگه‌ی ئازادین” خۆپێشاندانێكی به‌ڕینیان به‌ڕێوه‌برد. له‌شاری شووش خانه‌نشینكراوان به له‌به‌ركردنی كفن و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌و یدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس له چه‌ند شار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف” وڵامی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان داوه‌ته‌وه.