به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “سارۆ قه‌هره‌مانی” یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری “سارۆ قه‌هره‌مانی”، سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یانه كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه ” سارۆ قه‌هره‌مانی” ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو.