ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی “مه‌ولا“ی سه‌ر ناوچه‌ی “دۆدانگه“ی ساری، له ناڕه‌زایه‌تی به قاچاخی خاكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن مافیاكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه.
ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ساری ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕژیم به‌بێ ئاگاداری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئیجازه‌ی به‌رداشت و فرۆشتنی خاكی جه‌نگه‌ڵه‌كانی “هیركانیانگ به شیركه‌تێكی په‌یمانكاری داوه. ژینگه‌پارێزانی ئوستانی مازه‌نده‌ران ده‌ڵێن، ڕێگه‌ی ناده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك مافیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن و به ته‌واو هێز و توانامانه‌وه به‌ره‌نگاری خاك فرۆشان ده‌بێنه‌وه.