ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی “شله كه‌ش”ی ئیلام، له‌ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانیان له ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گوندی “شله كه‌ش” به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كه‌می ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌و گونده نیشاندا و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داوااكارییه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ناڕازی، له جیهانی ته‌كنۆلۆژیدا گوندێكی پڕ حه‌شیمه‌تی وه‌كوو “شله كه‌ش” له ئیمكاناتی مۆبایل و مۆخابرات بێبه‌شه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه نییه.