کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌دوای پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له‌ چه‌ند ناوچه‌ی شاری ورمێ، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ورمێ له‌ شه‌قامیمێهدیئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم كه‌ماڕۆیان داون و هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ده‌ن. به‌وتی یه‌كێك له‌ خۆپێشانده‌ران، وڵامی هه‌میشه‌یی ڕژیم به‌ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه‌ ناكارامه‌یی به‌رپرسان، هه‌نارده‌كردنی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تییه‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌دایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-