كاناڵی تیلگرامی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، به بڵاوكردنی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی كۆلێجی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران ڕایگه‌یاند: خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه دژبه بانگهێشتی ١٠ دانشجو بۆ كۆمیته‌ی ئینزیباتی به‌بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران، خوێندكارانی كۆلێجی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی سیستماتیكی خوێندكاران له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناڕازین و خوازیاری وه‌لانانی كه‌شی ئه‌منیه‌تی زاڵكراو به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خۆێندن بوون.