ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچی دێنای سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و كووهڕه‌نگ له پارێزگای چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی ئاسایشی خه‌ڵك و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی باكووری ناوچه‌ی دێنا له كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی به‌شێك له خاكی ئه‌و ئوستانه به ئیسفه‌هان ناڕازین و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌ڵكی كووهڕه‌نگ له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژبه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی ڕێگه و بان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ئوستانه بوون.
