ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ دوا ساته‌كانی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكروودانی ڕێگای ئازادی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر گڵكوی ئه‌و ئازیزانه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكرووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌شاره‌كانی بۆكان، مهاباد، پیرانشار، شنۆ، مه‌ریوان، كامیاران، دێولان، بانه، دیوانده‌ره، سه‌قز و سنه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و لاوه هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.