ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری خۆی له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی خۆی جله پیسه‌كانیان بردۆته نێو فه‌رمانداری و ژنان له‌وێ شۆردوویانه. به‌وته‌ی ناڕازیان، خه‌ڵكی ئه‌و شاره بومه‌له‌رزه و لافاو لێی داوه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ لێقه‌وماوان دابین نه‌كردووه. ئێستاش له گه‌رمای سه‌ختی هاوین، ئاویان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا قه‌تع كردووه و هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.