به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابراتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له چه‌ند ئوستانی دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام و سنه هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و چه‌ند ئوستانی دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.