ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێببه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ئێران هه‌موو ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و خانه‌نشینكراوانی كرماشان یه‌كدنگ له‌گه‌ڵ خاه‌نشینكراوانی تئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.