ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی خووزستان و ئه‌راك له ناڕزایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و له شاری ئه‌هواز ١٢ كه‌س له خانه‌نشینكراوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و نرخی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و په‌رداختی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانین. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت تپه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وتی، ١٢ كه‌س له خانه‌نشینكراوانی خووزستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په هۆشداری ده‌داته ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كه ئه‌و ١٢ كه‌سه كه‌سانی به‌ساڵاچوو ونه‌خۆشن و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.