به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ى مانگی گوڵان، بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی به‌ندكراوی مەریوان چوونە به‌رده‌م دادگای مه‌ریوان و سه‌باره‌ت به نادیاری چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
به پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی دەستبەسەرکراو “ئەسکەندەر لوتفى”، “مەسعود نیکخوا” و “شەعبان محەمەدى” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به نادیاربوونی چاره‌نووسی ئه‌و سێ مۆعه‌لیمه زیندانییه و نیگه‌رانی به نیسبه‌ت دۆخی ته‌ندرووستیان سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م دادگای مه‌ریوان كۆبوونه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ دادستانی مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا. جێگای ئاماژه‌یه كه “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود نیكخواه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان و به هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ئێستا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕاگیراون.