به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه و دێولان له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “موحسین نیازی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری سنه “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” له‌و مه‌راسمه به‌شدار بوون و “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” برای ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌سه‌ر مه‌زاری “موحسین نیازی” چه‌ند پارچه شێعری شۆڕشگێڕانه‌ی خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه و دێولان وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قه‌ربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.