به‌پیێ هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه و شنۆ له سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندووان “داریووش عه‌لیزاده” و “میلان حه‌قیقی” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “داریووش عه‌لیزاده”یان كرد له شاری سنه و پاشان پێكه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری شنۆ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “میلان حه‌قیقی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.