به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی كۆبوونه‌وه و دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه وێنه‌كانی كاك فوئاد مسته‌فا سۆڵتانی و ڕۆڵه‌كه‌ی پێكه‌وه دانا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایه هاجه‌ر دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” به دانانی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كاك فوئاد مسته‌فا سوڵتانی وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ڵێنی دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.