ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی دانیشتووی شاری مه‌نچستری به‌ریتانیا بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری داخرانی ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستیه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراویان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری داخرانی ئه‌و ناونده، دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و زه‌وت كردنی داراییه‌كانیان بوون.