ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی سویس و ئۆستڕاڵیا دژبه ئێعدامی به كۆمه‌ڵی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی زوریخی سویس و سیدنی ئۆستڕاڵیا به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “قه‌تڵی حكوومه‌تی له‌ژێر ناوی ئێعدام ئه‌بێ ڕابگیرێت” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون.