ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی وڵاتی ئاڵمان له‌شاری كۆڵن به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژی منداڵان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه، له‌به‌رده‌م بینای یوونیسف كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له‌شاری كۆڵن به سازكردنی زه‌نجیره‌ی ئینسانی له‌به‌رده‌م مه‌قه‌ڕی “یوونیسف”، كۆمه‌ڵكوژكردنی منداڵانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوێستی توندی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران تابه ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٦٠ منداڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون.