ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی هوله‌ند به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی یۆنیسف ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به له‌به‌ركردنی جلی تایبه‌ت به هێرشی شیمیایی و لێدانی ماسك، هه‌روه‌ها به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد هێرشی شیمیایی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ڕژیمیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. ناڕازیان هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه و كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته ئیدانه كرد و ڕایانگه‌یاند كه یوونیسف له جیاتی به‌رگری له منداڵان بێده‌نگی هه‌ڵبژرادووه و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری مرۆڤایه‌تین.