شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی كۆماری ئیسلامی شاری مه‌نچستر به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌وتووی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه دا به‌كرێگیراوانی ڕژیم به چه‌قۆ هێرشیان كردبووه سه‌ر ئێرانیانی ئازادیخواز و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بریندار كرابوون به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم له ئورووپا ناوه‌ندی پوڵشوویی و گه‌نده‌ڵیه و وڵاته ئورووپایه‌كان ئه‌بێ دایان خه‌ن.