ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئاوردانی به ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دارستانه‌كانی قه‌ڵای مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگردرا و ئه‌ندامانی ئه‌جومه‌نی سه‌وزی چیا ئاوه‌ره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری مه‌ریوان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئه‌و شاره نیشاندا.