به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ران، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای سنه بۆ كامیاران سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك له مێحوه‌ری سنه بۆ كامیاران پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی پرایده‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و منداڵه ناجێگیره و له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه به‌سته‌ری كراوه.