له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی له ناوچه‌كانی “شڕنا‌خ” و “ڕه‌حا” له باكووری كوردستان ده‌ستپێكرد و به هۆی ده‌سترێژی كوێرانه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه، دوو شوانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شڕنا‌خ” كوژران و منداڵێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ڕه‌حا” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی دوو شوانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شڕنا‌خ” له ئۆتۆمبێلێكدا دۆزراوه‌ته‌وه و به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركیا كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی “سه‌ریكانی” سه‌ر به ناوچه‌ی “ڕه‌حا” منداڵێكی تمه‌ن ٩ ساڵ له هێرشی سه‌ربازانی توركیا به سه‌ختی بریندار كرا و له ئاكامی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای هه‌وڵێر هاووڵاتییه‌كی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌سه‌ختی بریندار بووه كه باری ته‌ندرووستییان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.