ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە شارچۆکەی “حاجیاوا” له هه‌رێمی كوردستان، لەکاتی کارکردن لەسەر داربەس پێنج كرێكار كه‌وتنه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لەکاتی کاردکردندا ژمارەیەک کرێکار لەسەر داربەست كه‌وتوونه‌ته خوارەوە و بەو ھۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوه و چواری تریش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان، به ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.