ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ئاگرگرتنی كارگه‌یه‌كی موبلسازی له شاری تاران، هێزێكی ئاگركوژێنه‌وه بریندار و چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، كاتژمێر ٣ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه كارگه‌یه‌كی موبلسازی به پانتایی ٣٠٠ متر له گه‌ڕه‌كی “مورته‌زا گه‌رد” له شه‌قامی فه‌ره‌همه‌ند ده‌ستی پێكرد و چوار كرێكاری بیانی له شوێنی پشوودانیان له ته‌به‌قه‌ی دووهه‌م به‌هۆی ته‌م و دووكه‌ڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و یه‌كێك له هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش بریندار بووه.