ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جاده‌ی نوێان سنه بۆ دیوانده‌ره ٤ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان مینی بووسێك و بارهه‌ڵگرێك ڕوویداوه و چوار كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی مینی بووسه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگه‌وبان، ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بابه‌ته ئیمه‌نیه‌كان، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.